گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
دەستنیشان کرا، گروپەکە بە پێشەوایی هاخامی توندڕەو ئیسرائیل شالیتا هەڵکوتاوە سەر مزگەوتەکە و چالاکییەکانی ئیستیفزازی و تەلمودیکیان ئەنجام داوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە هێرشەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا توندتر کردووە و رێگری لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا دەکات.
بە پێی راپۆرتێکی وەزارەتی کاروباری وەقفەکان و دیانەت، تەنها مانگی رابردوو ٢٢ هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.