ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی راگەیاند، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر ئاگربەست دەرەنگ دەخات ئەسیرێکی سەهیۆنی هەوڵی خۆکوژی داوە بەڵام لە لایەن موجاهیدەکان رزگار کراوە.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام راگەیاند، لەبەر ئەوەی حکومەتی نەتانیاهۆ رێگری لە دانوستانەکانی ئاگربەست دەکات و دەرەنگ دەخات ئەسیرێکی سەهیۆنی تەندروستی دەروونی تێکچووە و هەوڵی خۆکوژی داوە.
ئەبو حەمزە باسی لەوە کرد، رووداوەکە ٣ ڕۆژ پێشتر رووی داوە و ئەسیرەکە لە لایەن تیمەکانی تەندروستی سەرییەکانی قودس رزگار کراوە و ئەسیرە یەکێکە لەو ئەسیرانەی کە ئەگەر ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەنجام بدرێت لە سەرەتا ئازاد دەکرێت.
ئەبو حەمزە وتی، "دوای هەوڵی خۆکوژی ئەسیرەکە سەرییەکانی قودس بڕیاری توندترکردنی رێنماییەکانی ئاسایشی و ئەمنی بۆ پاراستنی ئەسیرەکان داوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.