دوای هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی شاری خان یونس نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە غەززە ئیتر شوێنێکی ئەمن نەماوە و هیچ کەس لەناو ئەمنیەتدا نییە.
فلیپ لازارینی کۆماری گشتی ئاژانسی هاوکاری بە پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئونروا سەبارەت بە هێرش سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی مەواسی کە گوایە وەک "شوێنی ئەمن" راگەیەندرابوو بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە کە هێرش سەر کەناری غەززە دەستیپێ کرد ئیتر هیچ شوێنێکی ئەمن نەماوە.
لازارینی باسی لەوە کرد کە ئەنجامی هێرش سەر مەواسی ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون و وتی، "(ئەم هێرشە) نیشان دا کە ناوچەیەکی ئەم نییە کە ناوچەیەکی مرۆیی هەبێت."
لازارینی جەختی لەوە کرد کە هەر ڕۆژێک بێ ئاگربەست دەبێتە هۆی تراژێدیاکانی زیاتر لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکەی کۆتایی بۆ سەر خێمەکان لە مەواسی ١١ کەس شەهید بوون کە ٣یان منداڵ بوون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.