بەهۆی توندبوونی شەڕ لە سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان مەدەنییەکان جارێکی دیکە ناچار مان کە کۆچ بکەن. لە پاکستانەوە هێرشیکی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکەی عەلی شەری پارێزگای خوستی وڵاتی ئەفغانستان ئەنجام درا.
هەفتەی رابردوو لە نێوان هیزەکانی سنووری ئەفغانستان و پاکستان گرژییەکان دووبارە بەرز بوون. بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی طلوع نیوزی ئەفغانستان، لە پاکستانەوە هێرشیکی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکەی عەلی شەری پارێزگای خوستی وڵاتی ئەفغانستان ئەنجام درا.
دوای ئەوەی هێزەکانی سنووری ئەفغانستان وڵامی هێرشەکەیان دایەوە شەڕەکە تا کاتەکانی بەیانی بەردەوام بوو. بەهۆی شەڕەکە ژمارەیەکی زۆر خانەوادە ناچار مان کە خانووکانیان بەجێ بەهێڵن. سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوە.
گرژیەکە بە هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی پاکستان بۆ سەر ویلایەتی پاکتیکا دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.