سەید عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە یەمەن لەلایەن هیچ هێزێکەوە دەستی بەسەردا ناگیرێت.
سەید عبدالمالک ئەلحوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، "لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتگری لە دۆزی فەلەستین و خۆڕاگری فەلەستینی دەکات رووبەرووی ئەوەندەی هێرش بووە."
ئەلحوسی جەختی لەوە کرد کە یەمەن لەلایەن هیچ هێزێکەوە دەستی بەسەردا ناگیرێت و وتی، "ساڵێک بە سەر دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر وڵاتەکەمان تێپەڕی. لە ئاسمان و دەریاوە زیاتر لە ٩٣١ هێرش بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجام درا. هیچ کات واز لە هەڵوێستی باوەڕی، مرۆیی و ئەخلاقی خۆمان ناهێنین؛ کاریگەری ئەم بۆردومانانە بە سەرماندا نابێت."
سەید ئەلحوسی لە بەردەوامی وتی، "لە سەرەتا ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە پەیامەکانی هەڕەشەی ئەمریکا پێمان گەشت. ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئەمریکا لە هەڕەشەکانی ئەمریکا ترسیان و بەڵێنیان دا کە دژایەتی ئیسرائیل ناکەن؛ هەنێکیانیش بەڵێنیان دا کە هاوکاری لەگەڵ دوژمن دەکەن. ئێمە نە لە ئاستی تێکچوون و نەش لە ئاستی ڕوخاندایین؛ بە پێچەوانە لە رێگایەکدایین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.