لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لانیکەم ١١ کەسی دیکە شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکان خانووکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەردا ١١ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووس بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر خانووی خانەوادەی "سەلمان" لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززەیان کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون. هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خانووی خانەوادەی "شالات" لە شارۆچکەی زەوایدە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی "میشمیش" لە کەمپی نوسەیرات ئافرەتێکی فەلەستینی شەهید بوو. لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێکی دیکە لە هەمان ناوچەکە ٢ کەس شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.