لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەناری غەززە ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینیی دیکە کوژرا.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خانووی ڕۆژنامەنووس عومەر سەڵاح دەیراوی ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی زەوایدە لە ناوەڕاستی غەززە ڕۆژنامەنووس دەیراوی و دایک و باوەکەکەی شەهید بوون.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٢ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە بانگێشتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، فیدڕاسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و تەواوی رێکخراوەکانی میدیایی کرا کە ئیدانەی هێرش سەر ڕۆژنامەنووسان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.