هیندستان ئیدیعای کرد کە ئەو دوو قەزای نوێیەی کە لەلایەن چینەوە راگەیەندراوە، سنوورەکانی وڵاتەکەیان پێشێل کردووە و بە "داگیرکاری نایاسایی" وەسفی کردووە.
ڕاندیر جایسڤاڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە چین کە راگەیاندبوو دوو قەزای نوێی لە پارێزگای هۆتان ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری ئۆیغووری شینجیانگ دامەزراندووە.
جەیسڤاڵ بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە "ناڕەزایەتییەک"یان بە چین گەیاندووە، رایگەیاندووە کە هەندێک لە قەزاکان دەکەونە ناوچەی لاداخ لە ژێر دەسەڵاتی هیندستان و ئەمەش بە واتای پێشێلکردنی سنوورەکانی وڵاتەکە دێت، و وتی، "هیندستان هەرگیز داگیرکردنی نایاسایی چین لە سەر زەوییە هیندییەکان لە ناوچەکەدا قبوڵ نەکردووە."
لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، چین رایگەیاند کە دوو قەزای نوێی بە ناوەکانی هیانگ و هیکانگ لە پارێزگای هۆتان لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ئویغوری شینجیانگ دامەزراندووە.
هێڵی سنووری ناڕوونی نێوان چین و هیندستان کە بە چیای هیمالایا دەورە دراوە، دەبێتە هۆی ناکۆکی سەروەری نێوان ئەو وڵاتانە.
ئیدارەی پەکین داوای مافی ٩٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی زەوی لە ویلایەتی ئاروناچال پرادێشی هیندستان دەکات کە ناوی دەبات "تیبەتی باشوور".
لە بەرامبەردا نیودەلهی دەڵێت ئەو ڕووبەرەی کە ٣٨ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و فەلاتەکانی ئاکسای چینی دەگرێتەوە، لەلایەن ئیدارەی پەکین داگیرکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.