لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای میانمار بۆ سەر دوورگەی رامری ٤١ مسوڵمانی ڕاخینی (رۆهینگیا) کوژران و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
سوپای میانمار هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گوندی کیاوک نی ماوی دوورگەی رامری ئەنجام دا.
لە ئەنجامی هێرشەکەی بە دوو فڕۆکەی جەنگی ئەنجام درا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆر خانوو زیانیان بەرکەوت و بەهۆی هێرشەکە ئاگر دەرکەوت و گەلی ناوچەکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دایەوە.
سوپای ڕاخین کە یەکێکە لەو گروپانەی لە دژی سوپای میانمار شەڕ دەکات نزیکەی ساڵێکە گوندی کیاوک نی ماوی کۆنترۆل کردووە.
خاینگ توخا وتەبێژی سوپای ڕاخین باسی لەوەکرد کە سوپای میانمار مەدەنییەکانی کردووە ئامانج و تاوانی جەنگی ئەنجام داوە.
سوپای وڵات دوای ئیدعاکانی ئەنجامدرانی فێڵ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ لە ١ی شوباتی ٢٠٢١دا دەستی بە سەر بەڕێوبەرایەتی وڵاتدا گرت.
سوپای وڵات ئاونگ سان سوو چی بەڕێوەبەر و وزیری دەرەوەی وڵات و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حیزبی دەسەڵاتی دەستبەسەر کردبوو و بۆ ماوەی ساڵێک باریلەناکاو راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر بڕیاری دا سزا بەسەر دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانیدا بسەپێنێت کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەر دەرکردبوو.
هۆشیار سارییلدز سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی ئاکدەنیزی پارێزگای مێرسین لەگەڵ ٥ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ئەنجامی لێپرسینەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆری دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە شاری ئوباتوبای وڵاتی بەرازیل کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.