لە کاتێکدا ناتوانرێت ئەو ئاگرانەی کە چەند ڕۆژێکە لەناو شاری لۆس ئەنجلس و دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆنترۆڵ بکرێن، بەهۆی ئەو بایە بەهێزەی کە پێشبینی دەکرێت ئەمشەو دەست پێبکات ترسی ئەوە هەیە بڵێسەی ئاگرەکە زیاتر بڵاوبێتەوە.
دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە کە پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرێکدا لە کاتی شەودا خێرایی با بۆ ٣٠ بۆ ٤٥ کیلۆمەتر زیاد بکات.
هەرچەندە بەهۆی ئەوەی با لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا خاوبووەتەوە لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکەدا هەندێک پێشکەوتن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکە هەبووە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە بای بەهێز هەوڵەکانی کوژاندنەوە قورس دەکات لە ئەمشەوەوە.
بەرپرسان رایانگەیاندووە، تەنها لەسەدا ١١ی ئاگرەکە لە ناوچەی پالیسادێس لە لۆس ئەنجلس کۆنترۆڵکراوە کە یەکێکە لە ناوچە سەختەکانی زیانلێکەوتوو و لەسەدا ١٥ی ئاگرەکە لە ئیتۆن.
فەرمانی نوێی چۆڵکردن بۆ زۆربەی ناوچەی برێنتوود و بەشێک لە شاری ئێنسینۆ دەرچووە، لەکاتێکدا ئاگری پالیسادێس کە گەورەترین ئاگرە لە شەش ئاگرکەوتنەوە کە لە ناوچەکەدا سووتاوە، بەرەو ڕۆژهەڵات بڵاوبووەتەوە.
دوکەڵەکە بووەتە هۆی ئەوەی کوالیتی هەوا لە سەرانسەری لۆس ئەنجلس بە شێوەیەکی بەرچاو تێکبچێت.
ئاگرەکە لە ئێوارەی ٧ی ١ دەستیپێکرد و بەهۆی بای بەهێزەوە لە ناوچە جیاجیاکانی شاری لۆس ئەنجلۆس بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٧ هەزار دۆنم زەوی بە گشتی سووتاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.
سوپای ئێران مانۆڕی "ئیقتیدار-١٤٠٣"ی لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە سوپای داگیرکەر لە باکووری کەناری غەززە رووبەرووی ئۆپڕاسیۆنێکی گەورە بوونەتەوە و دەیان سەربازی داگیرکەر کوژراون و بریندار بوون.
لە شاری بەیدەی وڵاتی یەمەن لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو بەنزینخانەیەک تەقینەوەیەک روویدا و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.