سوپای ئێران مانۆڕی "ئیقتیدار-١٤٠٣"ی لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد.
مانۆڕەکە بە ناوی ئیقتیدار-١٤٠٣ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری وڵات دەستیپێکرد.
مانۆڕەکە بە سەرپەرشتی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران، یەکینەکانی مووشەک، سیستەمی ڕادار، تیمەکانی چاودێریی پڕۆژەی “بەسیرەت”، یەکەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی (جەنگ)، سیستەمی فریودان و چەواشەکاری بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەوانی سەرنشین و بێ سەرنشین لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەو مانۆڕە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی سەربازییە لە ناوچەکە و تاقیکردنەوەی کاریگەریی سیستەمی بەرگری.
بەرپرسانی سوپای ئێران رایانگەیاند کە ئەو مانۆڕە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی وڵات و دابینکردنی چارەسەری خێراتر و کاریگەرتر لە بەرامبەر هەڕەشەکان لە ناوچە ستراتژیکەکاندا رێکخراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری چیک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٥٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ هەزار و ٦٦٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.