لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و کۆمەڵکوژکردنی مەدەنییەکان.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی فەلەستین وەفا، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەی فارابی لە ناوچەی یەرموکی کەناری غەززە کە مەدەنییەکان تێدا دەمان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. قوتابخانەکە وەک پەناگای مەدەنییەکان دەناسرا.
فڕۆکەکانی داگیرکەر هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر باشووری کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.