رژێمی داگیرکەر حەماسی بە پێشێڵکردنی ماددەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات کە بە ناوبژوانی قەتەر، میسڕ و ئەمریکا پەسەند کرا و حەماس پابەندبوونەکەی بە رێککەوتنەکە راگەیاند.
لە ئەنجامی ناوبژوانی ئەمریکا، قەتەر و میسڕ لە نێوان لایەنەکان رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر پەسەند کرابوو. محەمەد ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر راگەیاند کە ئاگربەستەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەم دەستپێ دەکات.
بەڵام بەناو ئۆفیسی سەرۆکایەتی وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دەستی بە بوختان لە دژی حەماس کرد.
رژێمی داگیرکەر ئیدعای کرد کە حەماس ماددەکانی رێککەوتنەکە پێشێل دەکات و ڕەشنووسەکەی گۆڕیوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "تا کاتێک حەماس بە ناوبژوانەکان رانەگینێت کە تەواوی ماددەکانی رێککەوتنەکەی پەسەند کردووە کابینەی ئیسرائیل کۆنابێتەوە."
دوای بوختانەکانی رژێمی داگیرکەر حەماس وڵامی رژێمی داگیرکەری دایەوە. عیزەت ریشق ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "حەماس پابەندە بەو رێککەوتنەی ناوبژوانەکان رایانگەیاندووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٨٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٤٥٣ کەسیش بریندار بوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە راگەیاندێک راگەیاند، "وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگیری بەتایبەتی قەتەر و میسر دەردەبڕێت."
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێ شەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم٢٢ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.