ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە راگەیاندێک راگەیاند، "وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگیری بەتایبەتی قەتەر و میسر دەردەبڕێت."
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان سەبارەت بە رێککەوتنی ئاگربەست لە کەناری غەززە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان:
"وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وێڕای پێشوازیکردن لە ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) و رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگیری بەتایبەتی قەتەر و میسر دەردەبڕێت.
ئەم ڕێککەوتنە ئاگربەستە دەرئەنجامی بەرگەگرتنی ئەفسانەیی گەلی فەلەستین و خەبات و قوربانیدانی مێژوویی گەلی ئازا لە کەناری غەززە بۆ زیاتر لە پانزە مانگە. ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە گەورەیە لە سەرکردایەتی بەرخۆدانی ئیسلامی و گەلی سەبور لە فەلەستین دەکات.
ئێستا پێویستە هەموو قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ئاگربەستەکە بەردەوامی بێت و دەستبەجێ هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێتە خەڵکی غەززە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی پێشوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت گەرەنتی ئەمە بدەن کە رژێمی ئیسرائیل ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.
ئاشتی و ئارامی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا لە ڕێگەی چارەسەری ڕەوا بۆ پرسی فەلەستین و سەربەخۆیی گەلی فەلەستین بەدی دێت.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وەک نوێنەری گەلی ئەفغانستان وەک لە رابردوودا بەردەوامە لە پشتیوانی لە دەوڵەت و نەتەوەیەکی سەربەخۆی فەلەستین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٧٨٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٤٥٣ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر حەماسی بە پێشێڵکردنی ماددەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات کە بە ناوبژوانی قەتەر، میسڕ و ئەمریکا پەسەند کرا و حەماس پابەندبوونەکەی بە رێککەوتنەکە راگەیاند.
هێزەکانی داگیرکەر لە دوێنێ شەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم٢٢ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.