یەکێتی ئەوروپا چەند کاتژمێرێکی دوای راگەیاندنی رێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند کە بودجەیەکی ١٢٠ ملیۆن یوڕۆیی بۆ هاوکاری مرۆیی بە غەززە تەڕخان کراوە.
ئورسولا ڤۆن دەر لەیەن سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی لە بروکسێل راگەیاند، "رێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بەندراوەکان (ئەسیرەکانی سەهیۆنی) نوێنەرایەتی هیوایەک لە ناوچەکە دەکات بەڵام دۆخی مرۆیی غەززە وەک تراژێدیایەک بەردەوامە."
هاجا لاهابیب ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ کاروباری بەڕێوبەرایەتی قەیرانەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی فەلەستین لە رامەلڵا لەبارەی پێویستییەکانی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و رێگاکانی دابینکردنی دیدار کراوە و لە کاتێکی نزیکدا سەردانی خاکەکانی فەلەستین دەکات.
بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠٢٣یەوە بە کۆی گشتی ٤٥٠ ملیۆن یوڕۆ هاوکاری لە لایەن یەکێتی ئەوروپا بۆ غەززە دابین کراوە.
یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کرد، چالاکیەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە گەلی غەززە لە کورترین کاتدا بەردەوامە.
هەروەها دەستنیشان کرا، جگە لە بودجەیەکی ١٢٠ ملیۆن یۆڕویی هاوکارییەکانی دیکەش لە ناوچەکە بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٩١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٧٥٠ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند کە چاوەڕوانی ئەوەن کە رژێمی داگیرکەر لیستی ناوی ٩٠ ئەسیر فەلەستینی ڕادەست بکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن.
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.