رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بە بەهانەکانی جۆراجۆر ئاگربەستی پێشێل کرد و لە بەیانیەوە لانیکەم ٣١ کەسی شەهید کرد و راگەیاند کە ئاگربەست کاتژمێر ١٢:١٥ دەستی پێکردووە و یەکەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر کاتژمێر ١٧:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاگربەستی پێشێل کرد و ژمارەیەکی زۆر هێرش بۆ سەر کەناری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٣١ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ٢ ئۆتۆمبێل لە شاری خان یونس لانیکەم ٦ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە لە کاتەکانی بەیانی راگەیاندبوو، چەند خوڵەک دوای راگەیاندنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر دەستی بە هێرش کرد و لانیکەم ٩ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شاری رەفەح ٢ کەس شەهید بوون و لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی شەبورا کەسێک شەهید بوو.
لە شارۆچکەی خوزاعە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ٥ کەس شەهید بوون و لە گەڕەکەکانی زەیتون و شەعفی شاری غەززە ٥ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر شاری بەیت حانون لە باکووری غەززە ئەنجام درا و ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی کاتژمێری ناوچەکە ئاگربەست کاتژمێر ٠٨:٣٠ (٠٩:٣٠ی هەرێم) دەستی پێکردووە. بەڵام رژێمی داگیرکەر بە بەهانەی ئەوەی کە ناوی ئەسیرەکانی کە دەبێت ئازادبکرێت نەگەشتووە لای ئەوان بەردەوام بوو لە کۆمەڵکوژی.
حەماس و لقی سەربازییەکەی کەتائیبی قەسام ناوی ٣ی ئەسیری ئافرەتی سەهیۆنی بڵاو کردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن.
بەرپرسانی داگیرکەر رایانگەیاند کە لیستی ئەسیرەکان گەشتووە دەستیان و ئاگربەستەکە کاتژمێر ١٢:١٥ دەستی پێکردووە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر ئاڵوگۆڕی ئەسیر کاتژمێر ١٧:٠٠ ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٩١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٧٥٠ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند کە چاوەڕوانی ئەوەن کە رژێمی داگیرکەر لیستی ناوی ٩٠ ئەسیر فەلەستینی ڕادەست بکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن.
ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.