هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.
کەنالی ئەلمەسیرە سەر بە بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، ئەمریکا چوار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی ئەزراقینی سەنعای پایتەختی وڵات ئەنجام داوە.
بە پێی راگەیەندراوی شاهێدحالەکان دوای بۆردومانەکان دەنگی تەقینەوە لە چوارلای شارەکە هاتووە.
ئەم هێرشانە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله "ئۆپڕاسیۆنی سەربازی هاوبەشی یەمەن"ی راگەیاند کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس هاری ترومان و کەشتییەکانی یاوەری لە باکووری دەریای سووری کردە ئامانج. راگەیەندرا کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە بەکارهێنانی "فڕۆکەکانی بێ سەرنشین و مووشەکی کروز" ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا راگەیاند، دوێنێ لە ئەنجامی وەگەڕان و تەقینەوەی تانکەرێک لانیکەم ٨٠ کەس مردن.
جیۆرا ئایلاند، بەناوی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی کە بە سەرچاوەی "پلانی ژەنەراڵەکان" سەبارەت بە گەمارۆی توندی باکووری غەززە و ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەوێ دەزانرێت، رایگەیاند کە شەڕ کۆتایی هاتووە و حەماس ئامانجەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا."
لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەناری غەززە و چوونە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، وێنەی ئۆتۆمبێلە داگیرکەرەکان کە لە بۆسەی بەرخۆداندا لەناوچوون بینران.