بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا راگەیاند، دوێنێ لە ئەنجامی وەگەڕان و تەقینەوەی تانکەرێک لانیکەم ٨٠ کەس مردن.
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەرێک لە باکووری وڵات زیاتر لە ٨٠ کەس مردن و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
تینۆبو بە دەربڕینی "خەمێکی قووڵ" بەهۆی رووداوەکە و لەدەستدانیگیان، تەقینەوەکەی بە "وێرانکەر" وەسفکرد، وەبیریهێنایەوە کە زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەی دیکۆ لە ویلایەتەکەدا لەکاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی لە تانکەرێکی وەرگەڕاو.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە رووداوەکە "کارەساتبار و دەتوانرا ڕێگری لێبکرێت"، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە چاودێری پزیشکی گشتگیر پێشکەش بە بریندارەکان بکەن و بەرپرسانی ئاسایش و سەلامەتی ڕێگاوبانەکانی ڕاسپارد کە ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە رووداوی هاوشێوە.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٤ ڕووداوێکی هاوشێوە روویدا کاتێک تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگایەکی قەرەباڵغی ویلایەتی نیجەر وەرگەڕا و لە ئەنجامدا تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە روویدا و لانیکەم ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جیۆرا ئایلاند، بەناوی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی کە بە سەرچاوەی "پلانی ژەنەراڵەکان" سەبارەت بە گەمارۆی توندی باکووری غەززە و ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەوێ دەزانرێت، رایگەیاند کە شەڕ کۆتایی هاتووە و حەماس ئامانجەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا."
لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەناری غەززە و چوونە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، وێنەی ئۆتۆمبێلە داگیرکەرەکان کە لە بۆسەی بەرخۆداندا لەناوچوون بینران.
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.