رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارۆچکەی قەلقیلیای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٦٤ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان منداڵ بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەلقیلیای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و لانیکەم ٦٤ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان منداڵ بوون و گەلی ناوچەکەی ناچار کرد کە دوکانەکانیان دابخەن.
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر خانووکان و مزگەوتێک لە شارۆچکەی ئازون.
لە نێوان هێزەکانی داگیرکەر و فەلەستینییەکان کە ناڕەزایەتییان دەردەبڕی لە بەرامبەر هێرشەکە شەڕ دەرکەوت. فەلەستینییەکان داگیرکەرانیان بەردباران کرد و لە بەرامبەردا داگیرکەران بە گولڵە و گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای بۆلووی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥١ کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە غەززە رایگەیاند، دوای رێککەوتنی ئاگربەست، چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی شەهیدەکان لە ژێر داروپەردوو ڕوخاوەکاندا بەردەوامە.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە بەرامبەر ئەندامێکی تاڵیبان کە لە ئەمریکا بە دیل گیرابوو ٢ داگیرکەری ئەمریکی ئازاد کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٠٠ فەلەستینی دیکەی دەستبەسەر کرد.