پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش لە ناوچەکە ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن.
پۆلیسی غەززە راگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٩٥٠ کارمەندیان بریندار بوون.
پۆلیس باسی لەوە کرد، لە کاتی شەڕدا چەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ داگیرکەران هەوڵی دزینی یارمەتییەکان دەدا و لە نزیکەی ئەو ناوچەیانەی داگیرکەران هەبوون چالاکییان هەبوو.
پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن بۆ جێبەجێ کردنی ئاسایش لە ناوچەکە.
ڕۆژی یەکشەممە ئاگربەست لە کەناری غەززە دەستی پێکرد و قۆناغی یەکەم بۆ ماوەی ٤٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. دواتر بە ناوبیژوانی میسڕ، قەتەر و ئەمریکا دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەم و سێیەم دەست پێدەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٥٨ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بە ناوی شەهید یەحیا سینوار رابەری شەهیدبووی حەماس کرد.