لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٢٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٠٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٧ هەزار و ٤٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٩١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە.
پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش لە ناوچەکە ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بە ناوی شەهید یەحیا سینوار رابەری شەهیدبووی حەماس کرد.