وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە خاکەکانیان و پێشێلکردنی مافەکانیان رەتدەکەن.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، پلانەکان بۆ کۆچی زۆرەملێی کاتی یان بەردەوامی فەلەستینییەکان لە خاکەکانیان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و رێگری لە ئومێدی مسوگەڕبوونی ئاشتی.
راگەیەندرا کە هێشتا پرسی فەلەستین لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و دواخستنی چارەسەری ئەم پرسە و کۆتایینەهێنان بە داگیرکاری و نەگەڕاندنەوەی ئەو مافانەی کە لە فەلەستینییەکان زەوت کراوە، تەنیا ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع وەک سەرۆک کۆماری حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیەندرا.
شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی شورای حەماس لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوویەوە.
لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و حەماس، ئەمڕۆ ١١٠ ئەسیری فەلەستینی لە بەرامبەر ٣ ئەسیری داگیرکەر ئازاد دەکرێن.
دوای کردنەوەی ڕێوڕەوی نەتزاریم زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاوارە بوبوون گەڕانەوە باکووری غەززە.