لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و حەماس، ئەمڕۆ ١١٠ ئەسیری فەلەستینی لە بەرامبەر ٣ ئەسیری داگیرکەر ئازاد دەکرێن.
ئەمڕۆ سێیەمین ئاڵوگۆڕی ئەسیران لە غەززە ئەنجام دەدرێت.
کەتائیبی غزالدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، ٣ ئەسیری داگیرکەر ئازاد دەکات کە ٢ کەسیان ئافرەتن بە ناوەکانی ئاربێل یەهود و ئاگام بێرگەر و گادی موسا و هەروەها ٥ کەسی خەڵکی تایلەندیش ئازاد دەکات.
لە بەرامبەر ئەو سێ ئەسیرە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٠ فەلەستینی ئازاد دەکات کە ٣٠ کەسیان منداڵن و ٣٢ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ٤٨ کەسیان سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە.
١٧ بەندکراوی فەلەستینی کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ٣ کەسیش کە سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە، ڕەوانەی دەرەوەی فەلەستین دەکرێن.
لە ١٩ی بانەمەڕەوە حەماس ٧ زیندانی داگیرکەری ئازاد کردووە و سەهیۆنییەکان ٢٩٠ ئەسیری فەلەستینییان ئازاد کردووە.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ٣ قۆناغ پێکدێت و هەر قۆناغێک ٦ هەفتە دەخایەنێت.
لە قۆناغی یەکەمی ٤٢ ڕۆژدا ٣٣ زیندانی داگیرکەر ئازاد دەکرێن.
هەروەها رژێمی سەهیۆنی بۆ هەر ژنە سەربازێک ٥٠ زیندانی فەلەستینی و بۆ هەر زیندانییەکی مەدەنی ٣٠ زیندانی ئازاد دەکات.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە حەماس هێشتا نزیکەی ٩٠ دیلیان لە دەستدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.