دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئارەزۆی خۆی بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە بۆ "شوێنەکانی ئەمنتر" وەک میسڕ و ئوردن دووبارە کردەوە و راگەیاند کە لە قۆناغێکی نزیکدا لە واشنتۆن لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دیدار دەکات.
ترامپ ڕۆژی شەممە بیرۆکەی "پاککردنەوەی" غەززەی خستەڕوو دوای هێرشە داگیرکەرییەکان کە کەناری غەززەییان کردە خاکێکی "وێرانکراو". ترامپ شەوی ڕابردوو قسە فەزیحەییەکانی خۆی دووبارە کردەوە کاتێک پەیامنێران لە بەرنامەی ئایر فۆرس یەکدا لەم بارەیەوە پرسیاریان لێکرد.
ترامپ باسی لەوە کرد کە فکرەکەی لەمبارەیە نەگۆڕیوە و "دەمەوێت ئەوان لە ناوچەیەک دوور لە شەڕ و توندتیژی بژین."
ترامپ وتی، "کاتێک تەماشای کەناری غەززە دەکەین دەبینین کە ساڵانێکی درێژە ئەوێ ئەو دۆزەخە" و بەم قسەیانە چاوەکانی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر داپۆشی.
هەروەها ترامپ باسی لەوە کرد کە نەتانیاهۆ لە قۆناغێکی نزیکدا بۆ دیدار لەگەڵی دەچێتە ئەمریکا.
ترامپ باسی لەوە کرد، لەگەڵ عبدالله-ی سێیەم شای ئوردن و عبدالفتاح سیسی سەرۆکی میسڕ کە ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو لە بەرامبەر داواکەی ترامپ دیداری کردووە.
ترامپ سەبارەت بە سیسی باسی لەوە کرد کە "هیوادارم بەشێک لەوان وەرگرت. ئێمە زۆر هاوکاری ئەوانمان کرد. باوەڕ دەکەم ئەویش هاوکاری ئێمە دەکات. وەک دەڵێن ناوچەیەکی زۆر دژوارە بەڵام من باوەڕ دەکەم ئەم شتە ئەنجام دەدەن، هەروەها باوەڕ دەکەم شای ئوردنیش ئەمە ئەنجام دەدات."
گەڕانەوە بۆ باکووری کەناری غەززە بەردەوامە
حکومەتی غەززە راگەیاند کە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار فەلەستینی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاوارە بوبوون گەڕانەوە باکووری کەناری غەززە و هێشتا گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بەردەوامە.
گەلی غەززە باسیان لەوە کرد کە پلانەکانی کۆچی زۆرەملێ بۆ باشووری غەززە یان دەرەوەی فەلەستین "شەکەستی هێناوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی شورای حەماس لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوویەوە.
لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و حەماس، ئەمڕۆ ١١٠ ئەسیری فەلەستینی لە بەرامبەر ٣ ئەسیری داگیرکەر ئازاد دەکرێن.
دوای کردنەوەی ڕێوڕەوی نەتزاریم زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاوارە بوبوون گەڕانەوە باکووری غەززە.
لە ویلایەتی ئوتار پرادەشی وڵاتی هیندستان لە کاتی مەراسیمێکی ئایینی شانۆ داڕما و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.