شاندێکی حەماس بە سەرکردایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس بۆ دانوستان لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر چووە قاهیرە.
بزووتنەوەکە لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، "شاندێک بە سەرکردایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس سەردانێکی فەرمی بۆ قاهیرەی پایتەختی میسڕ ئەنجام دایەوە."
کۆبوونەوەکان لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە ئەنجامی پلانێکی ٣ قۆناغی دەکرێت.
یەکێک لە رابەرانی حەماس لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رۆیترز باسی لەوە کرد، لە کۆی ٣٣ ئەسیری داگیرکەر کە بڕیارە ئازاد بکرێن ناوی ٢٥یان رادەستی رژێمی داگیرکەر کراوە.
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی لیستەکەی لە ناوبژوانەکان وەرگرتووە.
رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە ١٩ی مانگی کانوونی دووەم دەستیپێکردبوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس شەهید بوون و ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع وەک سەرۆک کۆماری حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیەندرا.
شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی شورای حەماس لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوویەوە.
لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و حەماس، ئەمڕۆ ١١٠ ئەسیری فەلەستینی لە بەرامبەر ٣ ئەسیری داگیرکەر ئازاد دەکرێن.
دوای کردنەوەی ڕێوڕەوی نەتزاریم زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاوارە بوبوون گەڕانەوە باکووری غەززە.