وەزارەتی بەرگری بەناو داگیرکەر زیانە سەربازییەکانی خۆی راگەیاند. رایگەیاند کە ٨٤١ داگیرکەر کوژراون.
ئەو جینۆسایدانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لەلایەن داگیرکەرانەوە دەستیان پێکردووە، تاڕادەیەکی زۆر ژێرخانی غەززەی وێران کردووە و خەڵکەکەی ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی قووڵ بووەتەوە. تەنها لەم ماوەیەدا نزیکەی ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی خراوەتە سەر غەززە و لەسەدا ٨٨ی ژێرخانی غەززە لەناوچوون.
بەناو وەزارەتی بەرگریی داگیرکەر رایگەیاند کە لە سەرەتای هێرشەکانی سەر غەززە تا ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار سەربازی سوپا بریندار بوون. وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە چارەسەری ئەو سەربازە بریندارانە تا ئێستا بەردەوامە و لە لایەن بەشی چاکسازییەوە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت.
بەپێی داتا فەرمییەکان، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٨٤١ سەربازی داگیرکەر کوژراون ٤٠٥یان لە کاتی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە مردوون.
لە بەرامبەردا حەماس باسی لەوە کرد کە ئەو ئامارانەی کە داگیرکەران سەبارەت بە زیانەکان بڵاو دەکەن دوور لە راستین و ژمارەی راستیی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەر زۆر زیاترن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای کردنەوەی ڕێوڕەوی نەتزاریم زیاتر لە ٣٧٦ هەزار فەلەستینی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاوارە بوبوون گەڕانەوە باکووری غەززە.
لە ویلایەتی ئوتار پرادەشی وڵاتی هیندستان لە کاتی مەراسیمێکی ئایینی شانۆ داڕما و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٣٥ لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە بە زیندوویی رزگار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٦٣ کەس.