فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٣٥ لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە بە زیندوویی رزگار بوو.
فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئایلسۆن لە شاری فێربانکس لە ویلایەتی ئەلاسکا کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بنکەی هێزی ئاسمانی، فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ لە کاتژمێر ١٢:٤٩ کەوتووەتە خوارەوە و "زیانێکی بەرچاوی بە فڕۆکەکە گەیاندووە."
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا، فڕۆکەوانەکە کە تا ئێستا ناسنامەکەی دیاری نەکراوە، بە سەلامەتی لە فڕۆکەکە دەرچووە و بۆ پشکنینی زیاتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سوپای باسێت.
راگەیەندرا کە ئەو فڕۆکەوانەی کە بە پەرەشوت خۆی فڕێدایەوە تەندروستی باشە.
پاوڵ تاونسێند، فەرماندەی فەوجە جەنگییەکانی ٣٥٤ وتی، "دڵنیابن هێزی ئاسمانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە."
تاونسێند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پێشوەختە" قسە لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بکرێت، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەوانەکە ڕێکارە ستانداردەکانی پەیڕەو کردووە کاتێک تووشی "تێکچوونی کارکردنی فڕۆکەکە" بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.