لە ویلایەتی خوستی وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خانوویێک ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە کاتەکانی شەو لە شارۆچکەی عەلی شیر لە ویلایەتی خوستی وڵاتی ئەفغانستان روویدا.
موستەغفەر گەربەز وتەبێژی حکومەتی پارێزگاکە راگەیاند، هێرشەکە لە لایەن گروپێکی چەکدار بۆ سەر خانوویێک ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٠ کەس کوژراون کە ٨یان ئافرەت بوون.
ناوبراو باسی لەوە کرد، چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشکارەکان دەستی پێ کردووە.
قوربانییەکان دوای پشکنینی دادی بە خاک سپێردران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.