سەلوان مومیکای کە چەندین جار لە سوێد قورئانی کەریمی سووتاندبوو کوژرا.
کەناڵی ئێس،ڤی،تی تیڤی وڵاتی سوێد راگەیاند، لە کاتەکانی شەو لە ستۆکهۆلم کەسێکی تەمەن ٣٨ ساڵە دۆزرایەوە کە بە گولڵە بریندار بوبوو.
کەناڵەکە راگەیاند، ئەو کەسە سەلوان مۆمیکا بووە کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو و بەهۆی برینەکەی مردووە.
بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە دادگای ناوچەی ستۆکهۆڵم بڕیارێک لەسەر تۆمەتی "هاندانی ڕق و کینەی نەتەوەیی" رابگەیەنێت بەڵام ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بەهۆی "دڵنیایی مردنی یەکێک لە تۆمەتباران" دواخرا.
پۆلیس ناسنامەی کوژراوەکەی بڵاو نەکردووە و لێپرسینەوەی پۆلیس لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر کەس دەستبەسەر کراون.
سەلوان مۆمیکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە عێراقەوە چووە سوێد و لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ماوەی ٣ ساڵ ئیقامەنامەی وەرگرت. لە ساڵی ٢٠٢٤ جارێکی دیکە ئیقامەنامەکەی درێژ کرا. داواکارانی سوێدی مۆمیکایان بە "هاندانی ڕق و کینەی نەتەوەیی" تۆمەتبار کرد. مۆمیکا بە ٤ جار سووتاندنی قورئانی کەریم تۆمەتبار کرابوو.
مۆمیکا یەکەم جار لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ڕۆژی جەژنی قوربان قورئانی کەریمی سووتاندنبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.