لە وڵاتی پاکستان شەمەندەفەرێک لە لاهۆرەوە دەچوو کراچی لە رێگاکەی دەرچوو.
رووداوەکە لە ناوچەی شاهدارای شاری لاهۆر رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ واگۆنی شەمەندەفەرەکە لە سەر رێگای ئاسنی دەرچوو.
هاوڵاتیانی ناو شەمەندەفەرەکە لە لایەن تیمەکانی فڕیاگوزاری رزگار کران.
بەهۆی رووداوەکە هاتوچۆی نێوان لاهۆر، رەواپندی، نارۆوال و فەیسەلئاباد راگیران.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا لە نێوان دوو خانەوادەی خزمی یەکتر بەهۆی ناکۆکی لەبارەی زەوییەکان شەڕ رووی دا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٦ کەس بریندار بوون کە ٣یان پۆلیس بوون.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە راگەیاند کە باوەڕ دەکات میسڕ و ئوردن فەلەستینییەکان بۆ وڵاتەکەیان قبول بکەن.
لە شاری فیلەدلفیای ئەمریکا فڕۆکەیەکی فڕیاگوزاری لە نزیکەی مۆلێک کەوتە خوارەوە. فڕۆکەکە هەڵگری ٦ کەس بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران و بریندار بوون.