لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦١٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٦١٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتەیی سوریا لە سەر بانگێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سبەینێ سەردانی ئەنقەرە دەکات.
لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری پۆلیسێک کە یاوەری تیمی تەندروستی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان دەکرد کوژرا.
رووسیا راگەیاند، لە ٦ ناوچە رێگری لە ٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا کراوە.