لە مانگی شوبات زۆر زانا کە خزمەتی ئیسلامیان کردوە ژیانیان نمونەیەک بوو بۆ گەل شەهید کران. لەم مانگەدا عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی شەهید بوو.
لە مانگی شوبات کە وەکو "مانگی شەهیدەکان" ناسراوە، عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی لەبەر ژیان و تێکۆشان و خزمەتی ئیسلامی بێ تاوان لە سێدارە درا. پێش ئەوەی عاتف خۆجە لە سێدارە بدرێت وتبووی، " بێگومان ڕوژێک دێت ئێمە لێپرسینەوە لە یەكتر دەكەین."
عاتف خۆجە کە لە مێژوی تورکیادا خاوەنی کەسایەتیێکی ئیسلامی بوو، کاتێک لە بەرامبەر سیستەمی کەمالیست سەری هەڵدا، لە سێدارە درا. ٩٩مین ساڵیادی شەهادەتی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی بەرز ڕاگیرا.
عاتف خۆجە لە تەواوی ژیانەکەی لەگەڵ زانست پەوەندیدار بووە، بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئیسلام ئاگادار بێت زۆر هەولی دەدا. عاتف خۆجە لە ساڵی ١٨٧٥ لە گوندی تویخانەی شارۆچکەی بایاتی پارێزگای ئافیۆن قەرەحیساری وڵاتی تورکیا لە دایک بوو. لە مەدرەسەی فاتیح مامۆستای کرد. عاتف خۆجە پەروەردەکەی لە بەشی ئیلاهیاتی زانکۆی دار الفنون تەواو کرد.
عاتف خۆجە لەم قۆناغەدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە مەدرەسەکان و مامۆستاکان ئامادە کردبوو . کەسانێک لەو ڕاپۆرتە دڵگران بوون. عاتف خۆجە لە لایەن شێخ الاسلام محمد جمال الدین ئەفەندی گواسترایەوە بۆ بۆدروم و دواتر بۆ کریمیا. دوای بە کۆتای هاتنی سزاکەی گەڕایەوە بۆ ئیستانبوول.
دواتر لە گۆڤارەکانی بیان الحق و سبیل الرشاد دەستی بە نووسین کرد. عاتف خۆجەی کە بووبوو ئامانجی گروپی بەناو ئیتیحادچیەکان لە ٣١ی ئازار لەبەر نووسینێک دەستبەسەر کرا. بەڵام لەبەر ئەوەی بێ تاوان بوو ئازاد کرا.
عاتف خۆجە زانایێکی زۆر گەورە بوو. عاتف خۆجە سەرنجی ڕادەکێشا کە بیری ڕۆژئاوا زۆر چەوتە. عاتف خۆجە لە کتێبێکی ٣٢ لاپەڕەیی بە ناوی "فرنگ مقلدلیغی و شپکە" (تەقلیدکردنی فرەنگ و شەپکە) بڵاو کرد، و لەوێ ڕخنەی لە ڕۆژئاوا گرت.
ئەو کتێبە ساڵێک و نیو پێش قبوول كردنی یاسای بەزۆر بەكار هێنانی شەپكە، کە لە ١ی مانگی ١١ی ساڵی ١٩٢٥، بڵاو کرابوو. عاتف خۆجە باسی لەوە دەکرد، ئەگەر لە زانست و فەن وەکو ڕۆژئاوایەکان بین شتێک نابێت بەڵام ئەگەر لەبارەی جلوبەرگ لە دوایان بچین ئەوە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە.
خۆجە باسی لەوە دەکرد جڵوبەرگی ڕۆژئاوایەکان بە پێی کەلتوری ئیسلامی نییە. بۆ وتەکەی حەدیسی پیرۆزی حەزرەتی موحەممەد وەکو سەرچاوە نیشان دابوو: "کەسێک هەوڵ بدات تاکو وەکو قەومێکی تر بێت، ئەویش لەو کەسانەیە." کاتێک یاسای شەپکە قبوول کرا، ٥ هەزار نوسخە لە کتێبی عاتف خۆجە بڵاو کرابوو، لە هەمان کات هەمویان فڕۆشترابوون. بەڵام لەبەر یاسای شەپکە زۆر کەس بە ناچار ئەو کتێبانەیان لەناو بردن.
دوای یاسای شەپکە لە ١٩ مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٢٥ بە نایاسای بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسای شەپکە دەست بە سەر کرا، بۆ دادگایی بوون گواسترایەوە بۆ ئەنقەڕە.
دواتر دادگای ئیستیقلال بڕیاری لە سێدارەدانی عاتف خۆجەی دا، لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩٢٦ لە سێدارە درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەیامی سەرەخۆشی لە ئیمارەتی ئیسلامییەوە سەبارەت بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و شەهیدانی تێکۆشانی فەلەستین بە گشتی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێکهێنانی هێزی ئەرکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەی فەلەستین و دژە جوولەکە راگەیاند.
بەهۆی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە وڵاتی نێجیریا بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی پێویست هۆشداری بڵاوبوونەوەی ئێبۆلا درا.