ئەمڕۆ ساڵوەگەری کۆچی دوایی شێخ شاملە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە بەرامبەر زوڵم و ستەم و داگیرکەری رووسەکان وەکو تەیری بازی قەوقازەکان ناودارە.
چەچەنەکانی قارەمان کە مەزلومەکانی ئوممەتن چەندین ساڵ لە بەرامبەر ستەم و وەحشیەتی ڕووسەکان و زلهێزەکان تێکۆشانیان کرد و لە ڕێگای ئیسلامدا چەندین کەسیان فیدا کرد.
ڕووسەکانی داگیرکەر لە سەدەی کۆتایدا بێ ڕاوەستان هێرشیان کردە بۆ سەر ناوچەی قەوقاز و بە سەدان مسوڵمانیان شەهید کرد و بە هەزاران کەسیش بریندار کرد. لەبەر ئەو ستەمانە چەچەنەکانی قارەمان چەندین ساڵ خۆیان ڕاگرت و تێکۆشان کە ئاڵاو ئیسلام بەرز بکەن و لەم ڕێگایەدا بە سەدان قارەمان و ڕێبەر و سەرۆکیان شەهید بوون.
یەکەمین تێکۆشانی خۆراگری لە بەرامبەر ڕووسەکان لە ناوچەی چەچەن-ئینگوش لە لایەن ئیمام شێخ مەنسوور دەستی پێ کرد. ئیمام مەنسوور تەنها موجاهیدێک نەبوو، هەمو کاتێک لەگەڵ کێشەکانی کۆمەڵگا پەینوەندار دەبوو، تێدەکۆشا کێشەی مسوڵمانەکان چارەسەر بکات و لە ناو مسوڵمانەکان یەکێتی و وەحدەت دروست بکات. لە ساڵی ١٧٨٠ ئیمام شێخ مەنسوور لە زۆربەی قەوقازیای باکور بۆتە خاوەن وتار و سوپای ١٢ هەزاری موجاهیدەکانی کۆکردەوە و لە دژی ڕووسەکانی داگیرکەر زۆر سەرکەوتن بە دەست هێنا. مەنسوور بەو هەڵوێستەکەی لە قەوقازیا بۆتە پێشەوای خۆراگری. ئیمام شێخ مەنسوور کە دوای ئەنجامدانی ٥ مانگ تێکۆشان لە بەرامبەر ڕووسەکان، لە ساڵی ١٧٩١ لە ناوچەی گودیان ئاناپایا دەستگیر کرا و گواسترایەوە بۆ شاری سەنت بتەرزبورگ و لەوێ زیندانی کرا. ئیمام شێخ مەنسوور لە ساڵی ١٧٩٤ لە زیندان شەهید بوو.
غازی موحەممەد کە یەکێک لە موریدانی یەکەمی دبستانی سووفیەکان بوو (١٧٩٣-١٨٣٢)
مسوڵمانەکانی داغستانی کە ئیتر تەحەمولیان لە بەرامبەر ستەمی ڕووسەکان نەبوو، بە پێشەوایی ئیمام غازی موحەممەد و ئیمام حەمزە بەردەوام بوون لە تێکۆشانیان. غازی موحەممەد لە ساڵی ١٧٩٣ لە گوندی گمریەی داغستان لە دایک بوو. لە تەمەنی بچوک دەستی بە فێر بوونی زانستەکانی ئیسلامی کرد. غازی موحەممەد بۆتە یەکێک لە یەکەمین موریدەکانی دبستانی سووفیەکان و بۆتە هۆکار کە ئەو دبستانە لە داغستان بڵاو ببێت. غازی موحەممەد لەگەڵ کورالی موحەممەد و شێخ جمال الدین تێکەت مورشیدانی تەریقی نەقشیبەندی پەیوەندی هەبوو کە دواتر لە کۆمەڵگاکە بە جێ بوو. کاتێک مامۆستا بوو لە مزگەوتەکان وتارەکانی سەبارەت بە ئازادی پێشکەش دەکرد، ئەویش بۆتە هۆکار لە ماوەیەکی کورتدا لە ناوچەکە ناودار بێت. تا ساڵی ١٨٢٩، ١٥ هەزار موریدی هەبوو.
لە دژی ئاوار خانیەکان کە بۆ موجادەلەی سەربەخۆی ڕێگر بوون دەستی بە چالاکی کرد. لە ساڵی ١٨٣١ لە دژی ڕووسەکان دەستی بە تێکۆشان کرد. لە قەلای بۆرنایا ڤانیزاگنۆیا شکەستێکی گەورە بە دوژمنەکان دا. لە ساڵی ١٨٣٢ لەگەڵ ١٥ موجاهید لە گوندی گمریە شەهید بوو، هەروەها شێخ شاملیش بە گرانی بریندار بوو.
ڕووسەکان گومانیان دەکرد تێکۆشانی خۆراگری لە داغستان بە کۆتای دێت. دوای غازی موحەممەد، ئیمام حەمزە وەکو ئیمام و پێشەوا هەڵبژێڕدرا و بەردەوام بوو لە تێکۆشان.
ئیمام حەمزە لە ساڵی ١٧٨٩ لە شارۆچکەی هۆتساتای سەر بە شاری هیزاخای پایتەختی ئاوارستان لە دایک بوو. گەنجایەتیەکەی بە خوێندنی زانست تێ پەڕاند. لە لای زانایانی ناوداری داغستانی فێری زانستەکان حەدیس و قورئان بوو، هەروەها فێری دەرسەکانی عەرەبی و فەنی و مەنتیق و ئاگاهیەکانی ئاسمانی بوو. لە شەڕەکانی دژ لە بەرامبەر ڕووسەکان سەرکەوتنەکانی گەورە بە دەست هێنا. لەگەڵ هەزار موریدەکەی بەژداری پاراستنی گمریا بوو کە تێدا ئیمام غازی موحەممەد شەهید بوو و شێخ شاملیش بە گرانی بریندار بوو. ئیمام حەمزە خاوەنی ڕەوشتێکی تووند بوو. هیچ کات سەرپێچی لە شەرت و مەرجەکان نەدکرد. لە ماوەیەکی کورتدا زۆر سەرکەوتن بە دەست هێنا. زۆر ڕێگری لە هێرشەکانی ڕووسەکان کرد. خانی ئاوار کە لە داغستان دەسهەڵاتدار بوو، پشگیریان لە ڕووسەکان دەکرد لە ناو برد. کاتێک باس لە ئیمام حەمزە دەکرێت، دەوترێت وەکو حەزرەتی عومەر دادپەروەر و جەسور بوو. ئیمام حەمزە لە ساڵی ١٨٣٤ لە کاتی نوێژی هەینی بە دەستی لایەنگرانی ئاوار خان شەهید بوو.
لە کاتی شەهید بوونی ئیمام حەمزە، بۆ کۆتای هێنان بە دووبەرەکیەکان لە نێوان مسوڵمانەکان و دروست بوونی یەکێتی، ئیمامەتی قەوقازی باکور دامەزرا.
شێخ شامل لە ساڵی ١٧٩٧ لە گوندی گمریای داغستان لە دایک بوو. زۆر بە جوانی پەروەردە بوو. لە ناو سەفەکانی قازی مۆڵا بە جێ بوو، لە ماوەیەکی کوتدا زۆر بەرەوە پێشەوە چوو. لە ساڵی ١٨٣٤ دوای شەهید بوونی ئیمام حەمزە بۆتە پێشەوا. بەو شێوەیە شێخ شامل لە قەوقازیا بۆتە فەرماندە و پێشەوای جیهاد. شێخ شامل لە داغستان و چەچەنستان دەوڵەتێکی بە "یاساکانی شەریعەتی" دامەزراند و سوپایەکی پتەوی دروست کرد.
لە ساڵی ١٨٣٨ لە داغستان و چەچەنستان شتێک ڕووی نەدا. بەڵام لە ساڵی ١٨٣٩ جەنەرال گرابە بە سوپایێکی ٣٠ هەزار کەسی دەستی بە شەڕ لە بەرامبەر شێخ شامل کرد. شێخ شامل بە ناچاری کشایەوە بۆ ناوچەی ئاهولگۆهـ. لە ٤ی ئەیلوولی ١٨٣٩ ڕووسەکان ئاهولگۆهیان داگیر کرد. بەڵام لە ئەنجامی شەڕەکەدا هەزاران سەربازی ڕووس کوژران. پاراستنی ئاهولگۆی لە خۆراگری قەوقازدا بۆتە خاڵێکی گرنگ. شێخ شامل و ٧ موریدەکەی ڕزگار بوون لە سەرەتا چوونە بۆ ئیچکەریا و لەوێ دەستی بە ئامادەی بۆ هێرش لە چەچەنستان و داغستان لە بەرامبەر ڕووسەکان کرد. لە ساڵی ١٨٤٢ شێخ شامل لە داغستان و چەچەنستان بۆتە دەسهەڵاتدار و لە ساڵی ١٨٤٣ تەواوی ناوچەی ئاوارستان و ئەنسال لە دەستی ڕووسەکانی ڕزگار کرد و بە دەست هێنا.
شێخ شامل بۆ ئەوەی لە ناوچەی قەبەرتای لە ناو چەرکەسەکان یەکێتی دروست بکات و یەکێتی قەوقاز دروست بکات لەگەڵ ١٤ هەزار سەرباز چوو بۆ شالیە. لە ساڵی ١٨٤٧ شێخ شامل و سەربازەکانی لە دژی ڕووسەکان تێکۆشانێکی گەورەیان کرد و ڕووسەکان بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.
شێخ شامل لە ئەنجامی بانگێشتی سوڵتان عبدالحمید بۆ جیهاد لە بەرامبەر ڕووسەکان دەستی بە ئامادەیی کرد و تێکۆشانێکی گەورە ئەنجام دا و لەگەڵ ٤٠٠ کەس لە دژی دەیان هەزار سەربازی ڕووس شەڕیان کرد.
لە ساڵەکانی دواتریش شێخ شامل و سەربازەکانی لە ناوچەکانی چەچەنستان و داغستان لە بەرامبەر ڕووسەکان شەڕیان کرد. شێخ شامل لە ساڵی ١٨٧١ کاتێک بۆ ئەنجام دانی حەج چوو بۆ مەدینە کۆچی دوای کرد و لە گۆرستانی بەقیع بە خاک سەپێندرا.
ئەسڵان مەسخادۆڤ لە ساڵی ١٩٥٧ لە تەمەنی ٦ ساڵیدا گەڕایەوە بۆ چەچەنستان. لە ساڵی ١٩٧٢ قوتابخانەی سەربازی تیفلیسی تەواو کرد. لە فیداراسیۆنی ڕووسیا لە هەنگاریا (مەجارستان) و لیتڤانیای کار کرد.
دوای هەڵوەشانی سۆڤەیت، جەوهەر دودایەڤ داوای لە مەسخادۆڤ کرد تاکو بگەڕێتەوە وڵاتەکەی چەچەنستان.
ئەسڵان مەسخادۆڤ لە ساڵی ١٩٩٢ واز لە سوپای ڕووسیا هێنا و بۆ خزمەت بە وڵاتەکەی چوو بۆ چەچەنستان و بۆتە سەرفەرمانداری سوپا.
مەسخادۆڤ لە سەرکەوتنی شەڕی ڕووس-چەچەن لە ساڵی ١٩٩٦دا زۆر کاریگەری هەبوو.
دوای شەهید بوونی جەوهەر دودایەڤ، ئەسڵان مەسخادۆڤ بۆتە سەرۆکی دەوڵەتی چەچەنستان و بەردەوام بوو لە جیهادی چەچەنستان.
لە ساڵی ١٩٩٩ دوای دەستی پێ کردنی شەڕی دووەم لە بەرامبەر ڕووسەکان مەسخادۆڤ دەستی لە ئەرکی سەرۆکایەتی کێشا و دەستی بە شەڕی گەڕیلایی کرد.
مەسخادۆڤ لە ٨ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ چەند ئەفسەری چەچەن لە ناوچەی تۆستۆی-تورت بە دەستی ڕووسەکان شەهید کرا.
سەلیمخان یانداربیەڤ لە ساڵی ١٩٥٢ لە ولاتی قەزاخستان لە دایک بوو. لە زانکۆی دەوڵەتی ئینگیشی چەچەنستان و لە کۆلیژی ئەدەبیانت لە مۆسکۆ پەروەردە بوو. دواتر بۆتە ئەندامی پارتی دیموکراتی ڤایناهـ کە لە چەچەنستان دامەزرا بوو. هەروەها لە ئەنجومەنی گەڵانی کوێی قەوقاز ئەرک بە ئەستۆ گرت. لە ساڵی ١٩٩٣ لە چەچەنستان بۆتە یاریدەری سەرۆک کۆمار.
یانداربیەڤ لە ١٣ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەنجامی تەقینی ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕووسیا شەهید بوو.
دوای هەڵوەشانی سۆڤیەت زۆر وڵات سەربەخۆبوونەکەی ڕایگەیاند، چەچەنستانیش یەکێک لەو وڵاتانە بوو. دوای ئەو قۆناغە چەندین سەرۆک کۆمار و ڕێبەر و زانا و پێشەوا و فەرماندەی چەچەنی خۆیان بۆ ئایینی خودا فیدا کرد کە جەوهەر دودایەڤ و سەلیمخان یانداربیەڤ و ئەسڵان مەسخادۆڤ و عبدالحلیم سەعدولڵایەڤ و دوکۆ عومەرۆڤ و شامل باسایەڤ یەکێکن لەو چەچەنانە.
ئەو سەرۆک کۆمارانە و ڕێبەرانە و زانایانە و فەرماندایانە بۆ ئایینی خودا، هیچ کات لە تێکۆشان لە بەرامبەر ڕووسەکان بە دوا نەمان و هەوڵیان دا بەردەوام بن لە تێکۆشانیان و بۆتن هۆکاری بەردەوام بوونی خۆراگری چەچەنستان.
بەڵام دوای چەند ساڵ بۆ سوودەکانی سیاسی دۆزی چەچەنستان پشت گوێ خرا و هەوڵ درا تاکو لە بیر بکرێت. خاوەنتی چەچەنەکان نەکرا کە بەهۆی ستەمی ڕووسەکان کۆچی تورکیایان کردبوو. بەیانی لە ئەستەمبۆڵ لە پێش کامەرەکان موجاهیدەکانی چەچەن شەهید کران و بکوژەکەیان ڕادەستی ڕووسیا کرا، هەروەها لەو قۆناغەدا چەند موجاهید لە وڵات دەرکران و چەندیانیش ڕادەستی ڕووسیا کران. مافی پەنابەری بە چەچەنەکان نەدرا و پەیمانەکانی کە درابوون بە هەبا چوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سەر راسپاردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ١٥ ئەسیری فەلەستینی لە میسڕەوە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، لە ٢٦ی کانوونی دووەمەوە لە دەریای ئیجە ٧٥٤ بوومەلەرزە روویان داوە کە گەورترینیان بە گوڕی ٤.٩ رووی داوە.
پەیامی سەرەخۆشی لە ئیمارەتی ئیسلامییەوە سەبارەت بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و شەهیدانی تێکۆشانی فەلەستین بە گشتی بڵاو کردەوە.