پۆلیسی سوێد راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە سوێد ٥ کەس بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، هێرشەکە بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری ئۆرێبرۆ لە ٢٠٠ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای شاری ستۆکهۆلمی پایتەخت رووی دا.
پۆلیس باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٥ کەس بریندار بوون و زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکە بڵاو نەکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای داگیرکەر لە کۆشی سپی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست.
بەرپرسانی حەماس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانەکانی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دیپۆرتکردنەوەی خەڵکی غەززە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو خەڵکە کە سەرەڕای جینۆسایدی داگیرکەری بۆ ماوەی ١٥ مانگ خاکەکانیان بەجێنەهێشتووە، ئەو پلانانەش پووچەڵ دەکەنەوە.