بەرپرسانی حەماس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانەکانی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دیپۆرتکردنەوەی خەڵکی غەززە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو خەڵکە کە سەرەڕای جینۆسایدی داگیرکەری بۆ ماوەی ١٥ مانگ خاکەکانیان بەجێنەهێشتووە، ئەو پلانانەش پووچەڵ دەکەنەوە.
بەرپرسانی حەماس عیزەت الرشق، سامی ئەبو زوهری و حازم قاسم لە لێدوانێکی جیادا پلانەکانی ترامپیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی خەڵکی غەززە ڕەتکردەوە.
عیزەت ئەلرشق راگەیاند، "ئێمە لێدوانەکانی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتدەکەینەوە کە داوای لە گەلی فەلەستین لە کەناری غەززە کردبوو، بە بیانووی ئاوەدانکردنەوە، زێدی خۆیان بەجێبهێڵن.
لێدوانەکانی ترامپ ڕەگەزپەرستانە و هەوڵێکی ڕوونە بۆ تەسفیەکردنی دۆزی فەلەستینیمان و ڕەتکردنەوەی مافە نەتەوەییە دامەزراوەکانمان.
گەلەکەمان لە غەززە زیاتر لە پانزدە مانگە پلانی ئاوارەبوون و دەرکردنیان لە ژێر بۆردوماندا پووچەڵ کردووەتەوە. ئەوان ڕەگ و ڕیشەیان لە خاکەکەیاندا قووڵە و هیچ پلانێک قبوڵ ناکەن کە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەیان بێت."
سامی ئەبو زوهری رایگەیاند کە ئەوان لێدوانەکانی ترامپیان ڕەتکردەوە کە دەڵێت "دانیشتووانی کەناری غەززە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە ڕۆشتن" و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لێدوانانە سەرچاوەی ئاژاوە و گرژییە لە ناوچەکەدا.
ئەبو زوهری وتی، "گەلەکەمان لە کەناریی غەززە رێگە نادات ئەم پلانانە بێتە دی، ئەوەی پێویستە بکرێت، دەرکردنی گەلەکەمان نییە لە خاکەکانیان، بەڵکو کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و هێرشەکانە."
حازم قاسم وتەبێژی حەماس راگەیاند، "لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە غەززە ڕەتدەکەینەوە.
لێدوانەکانی ئەمریکا ڕەگەزپەرستانەن و ڕەنگدانەوەی نەبوونی پێوەرە ئەخلاقی و مرۆییەکانن.
لەبری ئەوەی داگیرکەری تاوانباری سەهیۆنی بە تاوانی جینۆساید و ئاوارەیی لێپرسینەوە لێبکرێت و سزا بدرێت بەڵکو پاداشت دەدرێتەوە.
ئامانجی سەرەکی شەڕی داگیرکەران بۆ سەر غەززە، دوورخستنەوەی فەلەستینییەکانە لە کەناری غەززە.
بەرخۆدان تا گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی گەلی فەلەستین بەردەوام دەبێت.
پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەکە نەک بە ئاوارەکردنی خەڵکی غەززە، وەک ڕاستی سەهیۆنییەکان پێشنیاری دەکەن، بەڵکو لە کاتێکدا کە خەڵکی غەززە لەوێ بمێننەوە، دەتوانرێت ئەنجام بدرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و بەهۆی هێرشەکان لە سەدا ٧٥ی مەدەنییەکان کەمپی تولکەرمیان بەجێ هشتوون.
لە کەنارئاوەکانی مالوکوی باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.