دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای داگیرکەر لە کۆشی سپی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست.
ترامپ باسی لەوە کرد کە ئیتر غەززە بە گشتی وێران بووە و ئیتر پێویستە فەلەستینییەکانی لە غەززەن لە نیشتەجێگاکانی نوێ لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت میسڕ و ئوردن جێگر بکرێن.
ترامپ سەرۆکی ئەمریکای کە هەموو جۆرە پشتگریێکی چەکداری و ئابووری بە رژێمی داگیرکەر دەدات وتی، "ئەمریکا کەناری غەززەی دەگرێتەدەست و لەوێ کارێک دەکەین. دەبینە خاوەن غەززە و ناوچەکە لە تەواوی بۆمبەکانی خەتەرناک کە نەتەقینەتەوە و چەکەکانی دیکە خاوێن دەکەین و دەبینە بەرپرس لە رزگارکردنی غەززە لە باڵەخانەکانی ڕوخاو."
ترامپ ئیدعای کرد کە "تاکە هۆکار کە فەلەستینییەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە غەززە نەبوونی بەدیلێکە" و نزیکەی ١.٨ ملیۆن فەلەستینی کە لە غەززە دەژین دەگوازرێنەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر شوێنی ژیان و لەوێ دەتوانن باشتر بژین.
ترامپ کە چاوەکەی لە بەرامبەر وێرانبوونی غەززە بەهۆی چەکەکانی ئەمریکا داپۆشیوە بۆ ئاوارەکردنی گەلی غەززە لە دوای بەهانە دەگەڕێتەوە.
ترامپی داگیرکەر باسی لەوە کرد، دەتوانن سەرباز بنێرن بۆ کەناری غەززە و پشتگری لە پلانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ ئیلحاقکردنی کەرتی ڕۆژئاوا کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و بەهۆی هێرشەکان لە سەدا ٧٥ی مەدەنییەکان کەمپی تولکەرمیان بەجێ هشتوون.
لە کەنارئاوەکانی مالوکوی باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.