سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەردا دروست ناکەن تا دەوڵەتی فەلەستین دروست نەبێت و هەڵوێستی سعوودیە لەبارەی ئەم پرسە ناگۆڕێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، شازادە محەمەد بن سەلمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە سعودیە "کارە بەئەمەکەکانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی کە قودسی ڕۆژهەڵات پایتەختی خۆی بێت ڕاناگرێت و بەبێ ئەمە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دروست ناکات."
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سعودیە "بە توندی هەر سازشێک لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین لە ڕێگەی سیاسەتەکانی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل، لکاندنی زەوییە فەلەستینییەکان یان هەوڵدان بۆ دەرکردنی گەلی فەلەستین لە خاکەکانیان ڕەتدەکاتەوە. ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ کارکردنە بۆ کەمکردنەوەی ئازارە مرۆییە سەختەکانی گەلی فەلەستین، کە بەردەوام دەبن لە پاراستنی خاکەکانیان و وازیان لێناهێنێت."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی پاشایەتی لە ژێر دانوستان و پێشنیارێکدا نییە و ئاشتییەکی بەردەوام و دادپەروەرانە بەدی نایەت تا گەلی فەلەستین بە پێی بڕیارە شەرعییە نێودەوڵەتییەکان مافە ڕەواکانی خۆیان بەدەست نەهێنن و ئەمەش پێشتر بۆ ئیدارەی پێشووی ئەمریکا و ئیدارەی ئێستا ڕوون کراوەتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و بەهۆی هێرشەکان لە سەدا ٧٥ی مەدەنییەکان کەمپی تولکەرمیان بەجێ هشتوون.
لە کەنارئاوەکانی مالوکوی باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.