لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و بەهۆی هێرشەکان لە سەدا ٧٥ی مەدەنییەکان کەمپی تولکەرمیان بەجێ هشتوون.
لە کەنارئاوەکانی مالوکوی باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.