رژێمی داگیرکەر ١١ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم
![رژێمی داگیرکەر ١١ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم رژێمی داگیرکەر ١١ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم](/img/NewsGallery/2025/2/6/441243/FeaturedImage/cea9da58-0464-444e-bc7b-24f559067841.webp)
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو. بەهۆی هێرشەکان وێرانیێکی گەورە لە شارەکە رووی داوە و ژمارەیەکی زۆر کەس ئاوارە بوونەتەوە.
هێزەکانی داگیرکەران لە بەیانیەوە دەستیان بە هێرش سەر کەمپەکە و گەڕەکی ئاقتەبا کرد و تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان. تاوەکو ئێستا سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانێکی گیانی راگەیەندراوێک بڵاو نەکراوە.
داگیرکەران ژمارەیەکی زۆر رێگایان داخستووە و لە ناو زەوییەکانی کشتوکاڵی و باڵەخانەکان جێگر بوونەتە و تەقە لە هەمووی ئەو کەسانە دەکەن کە لە ناوچەکەن دەجووڵێنەوە.
بەهۆی هێرشەکان سەر کەمپەکە قەیرانێکی مرۆیی قوڵ رووی داوە و داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر خانووکان و ماڵەکان تالان و وێران دەکەن. بەهۆی هێرشەکان هەزاران کەس ناچار ماون کەمپەکە بەجێ بهێڵن و تەنها چەند سەد کەس لە گەڕەکی کاکون ماون.
داگیرکەران زیانێکی گەورەیان بە ژێرخانی کەمپەکە گەیاندووە و خزمەتی کارەبا، ئاو، پەوەیدنی و ئینتەرنەتی پچڕاندووە. هەروەها هەنێک شوێنی کاریان سووتاندووە و قەیرانێکی مرۆیی زۆر قوڵ رووی داوە.
لە گرتەڤیدیۆکان دەردەکەوێت، لە کەمپەکە وێرانیێکی گەورە رووی داوە وەک ئەوەی بوومەلەرزە رووی داوە و ژمارەیەکی زۆر مەدەنی گیریان خواردووە و چاوەڕوانی هاوکاری مرۆیین.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ رێگریان لە گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو کەمپەکە لە لایەن مانگی سووری فەلەستین کرد.
هەروەها داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کامێراکانی کەنالێکی تەلەڤیزیۆنی بەناوی "سەلام" و بووە هۆی راگرتنی پەخشی کەناڵەکە.
داگیرکەران لە قوتابخانەی عەدەویە قەناسبەدەستانی جێگر کردووە و ناوەندی بازرگانی عەدەوییە کردووە وەک بنکەی سەربازی. هەروەها چوونەوە بۆ نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستی سنووردار دەکات و رێگری لە گەشتنی ئەمبۆلانسەکان بۆ نەخۆشخانەکان دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەس.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی گەلی غەززە وتی، "کەرتی غەززە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت."
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.