لە کۆنگۆ نزیکەی ٣ هەزار کەس بەهۆی شەڕ کوژران
![لە کۆنگۆ نزیکەی ٣ هەزار کەس بەهۆی شەڕ کوژران لە کۆنگۆ نزیکەی ٣ هەزار کەس بەهۆی شەڕ کوژران](/img/NewsGallery/2025/2/7/441356/FeaturedImage/39885209-fe5f-408a-b8d8-031f5ef3a4fb.webp)
لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و بزووتنەوەی ٢٣ی ئازار (ئێم٢٣) نزیکەی ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
ڤیڤیان ڤان دە پەڕە یاریدەدەری نوێنەری تایبەتی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بۆ پاراستن و ئۆپڕاسیۆنەکان راگەیاند، لە شەقامەکانی گۆما ٢ هەزار تەرم کۆکراون و ٩٠٠ تەرمیش لە نەخۆشخانەکانی جۆراجۆرن.
پەڕە باسی لەوە کرد، ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە هێشتا تەرمی کوژراوەکان هەن و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی کوژراوەکان هەیە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان دڵگرانە.
گروپی ئێم٢٣ ژمارەیەکی زۆر ناوچەی لە ویلایەتی باکوور-کیڤووی کۆنترۆل کردووە و لە ٣٠ کانوونی دووەم شاری گۆمای ناوەندی ویلایەتەکەی کۆنترۆل کرد و پارێزگارێکی بۆ دیار کرد.
گروپەکە ٢ ڕۆژ پێشتر ئاگربەستی تایلایەن راگەیاند و لە بەرامبەر حکومەت راگەیاند، ئەمە پرۆپاگەندەی فریودانەوەیە و باسی لەوە کرد کە شەڕەکە بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیهود باراک بەناو سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژێمی سەهیۆنی پلانی دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەرتی غەززەی بە چەسپاوی خەیاڵی وەسف کرد و رایگەیاند کە ئەوە تەنیا باڵۆنێکی تاقیکارییە کە نابێت بە جددی وەربگیرێت.
حەماس داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ دژایەتیکردنی پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە و ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان کردووە.
لە کەشمیری داگیرکراو لە ئەنجامی تەقەی سەربازەکانی سوپای داگیرکەری هیندستان شۆفێری بارهەڵگرێک گیانی لەدەستدا.