تەرمی فەرماندەی شەهید مەروان عیسا بە بەشداری هەزاران کەس بە خاک سپێردرا
![تەرمی فەرماندەی شەهید مەروان عیسا بە بەشداری هەزاران کەس بە خاک سپێردرا تەرمی فەرماندەی شەهید مەروان عیسا بە بەشداری هەزاران کەس بە خاک سپێردرا](/img/NewsGallery/2025/2/8/441534/FeaturedImage/df53bec1-67bb-4975-a6c0-736baf1a7570.webp)
تەرمی شەهید مەروان عیسا یاریدەدەری فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس بە بەشداری هەزاران کەس لە کەمپی بورەیج بەخاک سپێردرا.
مەراسیمی بەخاک سەپاردن دوای نوێژی هەینی بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە بەشداری سەدان موجاهید و هەزاران فەلەستینی بەڕێوەچوو و دروشمەکانی پشتگری لە بەرخۆدان درا.
تەرمی مەروان عیسا بە تەکبیر و دروشمەکان لە سەر شانی هەزاران فەلەستینی گواسترایەوە بۆ گۆڕستان و بە خاک سپێردرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسی لەوە دەکرد، تا کاتێک مەروان عیسا زیندوو بێت شەڕی ژیری لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر بەردەوام دەبێت. میدیا و بەرپرسانی داگیرکەر مەروان عیسایان وەک "پیاوی کردەوە نەک قسە" ناو دەبرد.
مەروان عیسا لە ساڵی ٢٠٢١ وەک ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس هەڵبژێردرا. رۆلێکی چالاکی لە هەماهەنگی لە نێوان لقی سیاسی و سەربازی بزووتنەوەکەدا هەبوو. گرنگترینی چالاکییەکان لە ناو حەماس دەستبەسەرکردنی سەربازەکانی داگیرکەر و دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بوو.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی مەروان عیسا بووە وەک خۆپیشاندانێک کە شەهادەتی رابەرانەکان نابنە هۆکار بۆ راگرتنی بەرخۆدان و بەرخۆدان بە تەواوی بەهێزەکەی بەردەوام دەبێت.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە ٣٠ی کانوونی دووەم شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەمریکا، فرۆشتنی مووشەک، بۆمب و تەقەمەنی بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنی داگیرکەر پەسەند کرد.