لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ١٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٦٣٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیری داگیرکەر رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کران.
ئەمریکا، فرۆشتنی مووشەک، بۆمب و تەقەمەنی بە بەهای ٧.٤ ملیار دۆلار بە سەهیۆنی داگیرکەر پەسەند کرد.