میدیای سەهیۆنی: دەبێت نەتانیاهۆ بەهۆی تاوانەکانی کە دژی ئەسیرەکان ئەنجام داوە دادگایی بکرێت
![میدیای سەهیۆنی: دەبێت نەتانیاهۆ بەهۆی تاوانەکانی کە دژی ئەسیرەکان ئەنجام داوە دادگایی بکرێت میدیای سەهیۆنی: دەبێت نەتانیاهۆ بەهۆی تاوانەکانی کە دژی ئەسیرەکان ئەنجام داوە دادگایی بکرێت](/img/NewsGallery/2025/2/10/441872/FeaturedImage/23e2a483-4a6c-4d4e-b759-7b461f9d993c.webp)
میدیای داگیرکەر بەردەوامە لە گرنگیدان بە هەوڵەکانی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بۆ دەستکاریکردنی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر. شرۆڤەکاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەمتەرخەمی حکومەتی سەهیۆنی بەرامبەر بە ئەسیرەکان گەیشتووەتە ئاستی تاوانکاری.
میدیاکانی رژێمی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە دەبێت لێپرسینەوە لەبارەی حکومەتی داگیرکەر دەستپێبکات و کەمتەرخەمی لە بەرامبەر ئەسیرەکان گەشتووە ئاستی تاوان.
هەروەها کەسوکاری ئەسیرەکان متمانەیان بە نەتانیاهۆی داگیرکەر نییە. کەسوکاری ئەسیرەکان دەڵێن، "رێگەدانەوە بە نەتانیاهۆ بۆ هەڵوەشاندنی رێککەوتن بەو واتایەیە ئەسیرەکانی دیکە بۆ ماوەی ١٨ مانگی دیکە لەم رەوشەدا بمێننەوە."
راڤیڤ دراکێر شرۆڤەکاری کەناڵی ١٣ی سەهیۆنی باسی لەوە کرد، نەتانیاهۆ بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕی ئەسیر رووبەرووی فشارێکی گەورە سیاسی و خەلک بووە. بەڵام نەتانیاهۆ هەوڵ دەدات لە دەستکاری لە دانوستانەکان بکات و شاندێکی بێ مۆڵەت ناردووە و قۆناغەکە درێژ دەکات.
پێدەچێت ئەمڕۆ نەتانیاهۆ پێش لە کۆبوونەوەی بەناو ئەنجومەنی وەزیران راگەیەندراوێک لەبارەی قۆناغی دووەم بڵاو بکات.
بە پێی راگەیەندراوی ڕۆژنامەی مەعاریو، رژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدات لە نێوان قۆناغی یەکەم و دووەمدا قۆناغێکی کاتەیی دروست بکات.
هەوڵ دەدرێت لەم قۆناغەدا کۆتایی هاتنی شەڕ لە خۆ نەگرێت بەڵام ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەردەوام بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٦٥ کەس.
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وڵامی راگەیەندراوەکەی ترامپ لەبارەی ئازادکردنی تەواوی ئەسیرەکان وتی، "زمانی هەڕەشە هیچ بەهایەکی نییە."
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٢١مین ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرش سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لە شاری قەسر کەبیری وڵاتی مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.