ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٠٨ کەس
![ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٠٨ کەس ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٠٨ کەس](/img/NewsGallery/2025/2/10/441894/FeaturedImage/e0ad435a-1d79-4574-bd9d-852247b52159.webp)
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٥٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٩ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٢٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٦٥٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٦٥ کەس.
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وڵامی راگەیەندراوەکەی ترامپ لەبارەی ئازادکردنی تەواوی ئەسیرەکان وتی، "زمانی هەڕەشە هیچ بەهایەکی نییە."
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٢١مین ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرش سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لە شاری قەسر کەبیری وڵاتی مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.