ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام: ئاڵوگۆڕی ئەسیر تا کاتێکی نادیار دوا دەخرێت
![ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام: ئاڵوگۆڕی ئەسیر تا کاتێکی نادیار دوا دەخرێت ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام: ئاڵوگۆڕی ئەسیر تا کاتێکی نادیار دوا دەخرێت](/img/NewsGallery/2025/2/11/441956/FeaturedImage/20b4e42f-54ec-4f4f-bcd5-312df200dad6.webp)
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند، "تا ئەو کاتەی داگیرکار بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بهێنێت و مافە پێشێلکراوەکان قەرەبوو بکات ئاڵوگۆڕی ئەسیر تا کاتێکی نادیار دوا خراوە."
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، سەرکردایەتی بەرخۆدان لە ٣ هەفتەی کۆتاییدا چاودێری پێشێلکارییەکانی دوژمن و پابەندنەبوونەکەی بە ماددەکانی رێککەوتن کراوە.
ئەبو عوبەیدە راگەیاند کە پێشێلکارییەکان "بریتین لە؛ دواخستنی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ باکووری کەرتی غەززە، بۆردومانکردنی هەنێک ناوچە و تەقەی راستەخۆ و رێگەنەدان بە چوونەوەی هاوکارییەکان بۆ ژوورەوە بەو شێوەیەی رێککەوتنی لەسەر کرابوو. لە بەرامبەردا بەرخۆدان تەواوی ئەرکەکانی جێبەجێ کرد."
ئەبو عوبەیدە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی ئەسیر راگەیاند، "بۆیە ئاڵوگۆڕی ئەسیر کە بڕیاربوو لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت تا ئەو کاتەی داگیرکەر بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بهێنێت و مافە پێشێلکراوەکان قەرەبوو بکرێت تا کاتێکی نادیار دوا دەخرێت. جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەین، تا ئەو کاتەی هێزی داگیرکەر باپەند بێت بە ماددەکانی رێککەوتن، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە رێککەوتنەکە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وڵامی راگەیەندراوەکەی ترامپ لەبارەی ئازادکردنی تەواوی ئەسیرەکان وتی، "زمانی هەڕەشە هیچ بەهایەکی نییە."
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٢١مین ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرش سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لە شاری قەسر کەبیری وڵاتی مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٤.٧ پلە رووی دا.