هودا پار: تورکیا و هەموو وڵاتانی ئیسلامی نابێت رێگە بە شێتی ترامپ بدەن
![هودا پار: تورکیا و هەموو وڵاتانی ئیسلامی نابێت رێگە بە شێتی ترامپ بدەن هودا پار: تورکیا و هەموو وڵاتانی ئیسلامی نابێت رێگە بە شێتی ترامپ بدەن](/img/NewsGallery/2025/2/13/442313/FeaturedImage/46a527a1-4844-4a1d-bcd0-b51902d9c261.webp)
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و وتی، "تورکیا و هەموو وڵاتانی ئیسلامی نابێت رێگە بە شێتی ترامپ بدەن."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ڕۆژەڤی دەرەوە مۆڵەتی قسەکردنی وەرگرت.
دەمیر لە راگەیەندراوەکە ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی زۆرەملێی فەلەستین و وتی، "غەززە هی فەلەستینییەکانە، بەشێکە لە خاکەکانی فەلەستین کە لێی جیا نابێت. کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان هیچ کات قبول ناکرێت. سەرەڕای پاڵپشتی بایدنی پێشووی ترامپ و هەموو هاوپەیمانەکانی، بەڵام ئیسرائیل نەیتوانیوە غەززییەکان لە غەززە پاڵ بنێتە دەرەوە. ئەمریکا و سەهیۆنیزم بە دەستی موجاهیدانی غەززە شکستیان هێنا؛ ترامپ بە حەماسەت و هەڕەشە شێتانەی خۆی ناتوانێت ئەمە بەدەست بهێنێت. پێویستە هەموو وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی تورکیا و میسر و ئوردن هەنگاو بنێن و نەهێڵن شێتی ترامپ دەستی بگرێت. دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ تاوانێکی گەورەیە دژی مرۆڤایەتی، مرۆڤایەتی هەرگیز نابێت ڕێگە بدات رووبدات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٦ کەس.
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.