لە ئەفغانستان هێرشێکی خۆکوژی لە پێش بارەگای وەزارەت: کوژراوێک و ٣ بریندار
![لە ئەفغانستان هێرشێکی خۆکوژی لە پێش بارەگای وەزارەت: کوژراوێک و ٣ بریندار لە ئەفغانستان هێرشێکی خۆکوژی لە پێش بارەگای وەزارەت: کوژراوێک و ٣ بریندار](/img/NewsGallery/2025/2/13/442373/FeaturedImage/7d5dedc3-643c-4fa4-b4c3-70050ca33a3a.webp)
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم بارەگای وەزارەتی گەشەپێدانی شار و نیشتەجێکردن کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی طلوع نیوز، محەمەد کەمال ئەفغان وتەبێژی وەزارەتی گەشەپێدانی شار و نیشتەجێکردن کەسێک بۆ هێرشی خۆکوژی هەوڵی داوە بچێتە ناو بارەگای وەزارەتەکە.
ئەفغان باسی لەوە کرد، تیمەکانی ئاسایش رێگریان لە خۆکوژەکە کردووە و رێگریان لە هێرشەکە کردووە.
بەڵام دووبارە تەقینەوەکە رووی داوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە ناسنامەی هێرشکارەکە راگەیەندراوێک بڵاو نەکراوە و تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٦ کەس.
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.