حەماس: دەمانەوێت رێگری لە هەڵوەشانی رێککەوتنی ئاگربەست بکەین
![حەماس: دەمانەوێت رێگری لە هەڵوەشانی رێککەوتنی ئاگربەست بکەین حەماس: دەمانەوێت رێگری لە هەڵوەشانی رێککەوتنی ئاگربەست بکەین](/img/NewsGallery/2025/2/13/442376/FeaturedImage/7221541a-5a04-4875-b3e9-ff99f4efa089.webp)
حەماس جەختی لەوە کرد کە بۆ بەردەوامبوونی ئاگربەست دەبێت رژێمی داگیرکەر پابەندی مەرجەکانی ئاگربەست بێت و دەیانەوێت فشار بە سەر داگیرکەران بسەپێنن بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
عبداللطیف قەنوع وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جەختی لەوە کرد کە پێداگرن لەوەی کە رێگری لە هەڵوەشاندنی رێککەوتنی ئاگربەست بکەن و هەوڵ دەدەن فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنن بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرا، ناوبژیوانەکان فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر دەسەپێنن بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە، پابەندی پرۆتۆکۆڵی مرۆیی و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی ئەسیران دووبارە ڕۆژی شەممەوە دەستپێبکات.
قەنوع رایگەیاند کە شاندی حەماس بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی سەهیۆنییەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی ئاگربەست لە قاهیرە بووە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو زمانە هەڕەشەئامێزەی کە دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی داگیرکەر بەکاریان هێناوە، خزمەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەستی نەکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستین بەهۆی تەقەی داگیرکەران شەهید بوو.