حەماس لەگەڵ ناوبژوانەکان دیداری کرد، ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە کاتەکەی ئەنجام دەدرێت
![حەماس لەگەڵ ناوبژوانەکان دیداری کرد، ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە کاتەکەی ئەنجام دەدرێت حەماس لەگەڵ ناوبژوانەکان دیداری کرد، ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە کاتەکەی ئەنجام دەدرێت](/img/NewsGallery/2025/2/13/442389/FeaturedImage/20df768c-0964-4a0a-aed1-4dc40804260b.webp)
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.
حەماس لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە بەرپرسی حەماس لە غەززە و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ناوبژوانەکان دیداری کردووە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرا، ئەم گفتوگۆیە دوای پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، شاندەکە لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ لەگەڵ لیوا حەسەن رەشاد سەرۆکی هەواڵگری گشتی میسڕ کۆبوونەوەیەک ئەنجام داوە و لەگەل شێخ محەمەد بن عبدالرحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "شاندی بزووتنەوەکە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەرپرسی کەیسی دانوستان لە میسڕ و قەتەر ئەنجام دا، لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکانی ناوبژیوانانی برا کە چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکەن، وتووێژیان ئەنجام دا.
لە هەموو دیدار و گفتوگۆکاندا، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە سەرجەم مادەکانی رێککەوتنەکە، بەتایبەتی دابینکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ گەلەکەمان، گەیاندنی بەپەلەی خانووی ئامادە (کۆنتێنێر)، خێمە، ئامێری قورس، پێداویستی پزیشکی و سووتەمەنی، و بەردەوامیی بێ پچڕانی هاوکارییە مرۆییەکان کرایەوە.
دانوستانەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو و برا ناوبژیوانەکان لە میسڕ و قەتەرەوە دووپاتیان کردەوە کە ئەوان پەیڕەوی لە پرۆسەکە دەکەن بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکان. دواتر حەماس جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئیرادەی خۆی کردەوە بۆ مامەڵەکردن بەپێی ئەو خشتەیەی کە بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو ماددانە واژۆ کراوە لە رێککەوتنەکەدا، لەوانەش ئاڵوگۆڕی ئەسیران."
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ڕۆژی دووشەممە راگەیاندبوو لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر مەرجەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات ئاڵوگۆڕی ئەسیر تا کاتێکی نادیار دوا خراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٦ کەس.
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.