لە زیمبابۆی بەهۆی پێکدادانی پاس و بارهەڵگرێک لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا
![لە زیمبابۆی بەهۆی پێکدادانی پاس و بارهەڵگرێک لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا لە زیمبابۆی بەهۆی پێکدادانی پاس و بارهەڵگرێک لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا](/img/NewsGallery/2025/2/13/442417/FeaturedImage/4f1c2bf4-553b-4626-86ea-e52d7fe41ee5.webp)
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە کۆشکێکی وەرگرتنی پارە لە نزیک شارۆچکەی سنووری باشووری بەیتبریج رووی داوە.
بە پێی راگەیەندراوی شاهێدحالەکان، شۆفێری پاسەکە بە خێرایی ڕۆیشتووە و لەکاتی هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی ئۆتۆمبێلێکی دیکە، ڕووبەڕووی بارهەڵگرەکە بووەتەوە.
١٧ کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، ٧ کەسیش لە نەخۆشخانەی بەیتبریج گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها راگەیەندراوە کە لە رووداوەکەدا ٣٠ کەس بریندار بوون و ١٢ کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٦ کەس.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.